أحدث مشروع
سلێمانی گەیت
پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سلێمانی گەیت لە شاری سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای دایەمیتەر جێبەجێدەکرێت لەسەر ڕووبەری ١٠٠٠ دۆنم کە ٤٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت لەماوەی ٦ ساڵدا جێبەجێدەکرێت زەوی پێشنیارکراوی پڕۆژەکە سروشتێکی جوانی هەیە و تۆڕی خزمەتگوزاری گشتی لێوە نزیکە و پێگەیەکی نزیکە لە شەقامی سەرەکیەوە، وەبەرهێنەر پلانی پێشخستنی ناوچەکەی هەیە لەڕێگەی دروستکردنی پڕۆژەیەکی جوان و سەردەمیانە کە ڕەچاوی ئەوە دەکرێت سەرجەم خزمەت گوزاریەکانی ژیانێکی هاوچەرخ دابین بکرێت بۆ ئەوانەی لە داهاتوودا نیشتەجێدەبن تیایدا.